AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ٠٦:١١

چرکە بە چرکە لەگەڵ هەواڵی شەڕ؛

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحیەی بەیرووت/ تەقاندنی مووشەکی باڵستیک بۆ تێلاڤیڤ

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحیەی بەیرووت/ تەقاندنی مووشەکی باڵستیک بۆ تێلاڤیڤ

ڕژێمی زایۆنی بە هێرشی ئاسمانی خەست و بەربڵاو چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە ناوچەکانی باشووری بەیرووتی کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە لوبنانییەکان هێرشی بەرفراوان و چڕ و پڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە زاحیەر باشووری بەیروتیان ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکە داگیرکراوەکان لە کەرتی ڕۆژاوا هەواڵی دا.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە مووشەکێک لەلای لوبنانەوە بۆ سەر قووڵایی 100 کیلۆمەتری شارۆچکە داگیرکراوەکانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژاوا هاوێژراوە.

ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلیش دانی پێداناوە کە بۆ یەکەم جار شارۆچکە داگیرکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوا دوای هیرشی ڕۆژی ڕاۆژی ڕابردووی ئەو ڕژێمە بۆ سەر زاحیەی بەیرووت کراوەتە ئامانج.

پاپۆڕە جەنگییەکانی ئیسڕائیل جووڵێندران

بۆ یەکەمین جار دوای شەڕی ساڵی ٢٠٠٦، میدیاکانی زایۆنیستی بەشداری یەکەی دەریایی ڕژیمیان لەدژی حیزبوڵڵای لوبنان لە دیوی دەریای ناوەڕاستەوە ڕاگەیاند.

هەواڵدەری ئەلعەهدی لوبنان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیە بۆ یەکەم جار لە پاڵ شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە، پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی داگیرکەران هاتوونەتە هێڵی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستا یەکەی دەریایی ئیسرائیل لە بوردمانی زاحیە و لەوانەیە ناوچەگەلێکی دیکە لە کەرنارەکانی لوبنان بەشداری هەیە.

لەلایەکی ترەوە، ماڵپەڕی ئە؛عەهد لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زاحیەی لوبنان تا ئێستا 30 جار هێرشی کراوەتە سەر

سەرچاوەکانی هەواڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەی گەورەیان لە دوای دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان ڕایانگەیاند.

هەروەها چەندین ناوچەی ئەلبەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.

News ID 51917

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha